کوردستانهەواڵ

مەلا بەختیار لەسەر ژەهرخواردکردنەکەی ڕوونکردنەوە دەدات

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی یەکێتی لە بارەی ژەهرخواردکدنی خۆی و ئەو کەسەی ئەو کارەی کردووە، ڕایگەیاند “بەداخیشەوە. مەكتەبی سیاسی لەئاست تاوانێكی قێزەونی ئاوادا، لیژنەی لێكۆڵینەوەیان پێكنەهێنا”

ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێککەوەتی ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. نووسینەگی ڕۆژنامەوانی مەلابەختیار ررونکردنەوەیەکی باڵاوکردۆتەوە، “بەڕێز مەلا بەختیار، تا ئێستا لە چاوپێكەوتن‌و لەو راپۆرتەی كە بە بەڵگەوە بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لایەنەكان، سەفارەتەكان‌ و دەوڵەتەكانی ناردووە، هیچ كەسێكی لەسەر ژارپێدانەكەی، وەكو كەس، تاوانبار نەكردووە”

لە سەرتای روونکردنەوەکەدا هاتووە “لەدوێنێوە [١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢]، هەواڵێك بڵاوبۆتەوە، گوایە كاك ئاراسی شێخ جەنگی، بەناوی كاك لاهوری شێخ جەنگیەوە، سەری بەڕێز مەلا بەختیاری داوەو لاهوریش داوای لێبوردنی كردووە”

لە دڕیژەی روونکردنەوەکەی نووسینەگی ڕۆژنامەوانی مەلا بەختیار هاتووە: “ئاراسی شێخ جەنگی، كە بەڕێز مەلا بەختیار لە نەخۆشخانەی ئەڵمانیادا بووە، جوامێریی نواند سەردانی كردو بەچاوی خۆی بینی چۆن دەردەدار كراوەو بە تاوانێكی بێڕەوشت‌و قێزەونیشی زانی. بۆیە، بەڕێز مەلا بەختیار، ئاراسی شێخ جەنگی نابەستێتەوە بە هیچ كەسێك‌و هیچ كێشەیەكەوە. كاك ئاراسیش لەم رۆژانەدا بە نوێنەرایەتی كاك لاهور سەردانی بەڕێز مەلا بەختیاری نەكردووە”

لە بەشێکی تری ئەو روونکردنەوەیەدا، مەلا بەختیار ئاشکاری کردووە و دەلێت “بەداخیشەوە، مەكتەبی سیاسی لەئاست تاوانێكی قێزەونی ئاوادا، لیژنەی لێكۆڵینەوەیان پێكنەهێنا. تازە پێكیشیی بهێنن بەهای نەما. لە ئان‌و كاتی خۆیدا، بەڕێز مەلا بەختیار سكاڵای یاسایی لەسەر تاوانباران تۆمار دەكات. تا ئێستاش بۆیە سكاڵاكەی نەكردووە، چونكە تاوانەكە هێندە شەرمەزاریە.. نەیویستووە، سەرباری كێشەگەلی یەكێتی، كێشەیەك لەناو خودی یەكێتیدا”

جیگەی ئاماژەیە، مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. ریککەوتی (١٤ی تشرینی دووەمی) ساڵی رابردوو. ڕایگەیاندبوو: لە ناوخۆی حزبەکەی “ژەهرخورادکراوە” بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی، سەردانی ووڵاتی ئەڵمانیای کردووە.

لێنزنیوز

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button