کوردستانهەواڵ

سەنتەرێک بۆ پرکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین دەکرێتەوە

وەک ئاسانکارییەک بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی، زانکۆی سەڵاحەددین سەنتەرێکی راوێژکاری بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین دەکاتەوە… “سەنتەرەکان لە سێ شوێن دەبن و خزمەتگوزارییەکەش بێبەرامبەرە”.

سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەددین بە لێنزنیوزی راگەیاند، وەکو ئاسانکاری بۆ قوتابییانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی، ئەمساڵ لە زانکۆی سەلاحەددین سەنتەری راوێژکاری بۆ پڕکردنەوەی فۆرم بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی کراوەتەوە و بنکەکانی ئەو سەنتەرە؛ لە سێ شوێن دەبن و قوتابییان دەتوانن سەردانی بکەن.

لەبارەی ئەو شوێنانەی کە قووتابییان فۆرمەکەی لێ وەردەگرن، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، گوتی: شوێنەکان لە کۆلێژی زانست بەشی ئایتی، کۆلیژی پەروەردە بەشی زانیاری و تەکنەلۆژی، سەنتەری ئایتیی زانکۆی سەلاحەددین دەبن.

سامان عەبدوڵڵا، باسی لەوەش کرد: هەروەها مەڵبەندی راوێژکارییان کردووەتەوە، ئەو مەڵبەندەش دەکەوێتە تۆماری گشتیی زانکۆی سەلاحەددین بۆ ئەوەی قوتابی بزانێت چی باشە هەڵیبژێرێت و چ کۆلیژێک باشترە بۆ ئەوەی ئەو شوێنە پڕ بکاتەوە.

سەنتەرەکان، لە کاژمێر 8:30ـی بەیانی تاوەکو 1:30ـی دوای نیوەڕۆ کراوە دەبن و قوتابییان دەتوانن سەردانیان بکەن، “ئەو خزمەتگوزارییە بێ بەرامبەرە و لە هەردوو سەنتەری راوێژکاری و مەڵبەندی راوێژکاریی زانکۆی سەلاحەددین پێشەکەشی قوتابییان دەکرێت”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button