بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لەبارەی دەستگیرکردنی تەقەکەرێکەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت “مه‌فره‌زه‌كانمان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كردووە كه ته‌قه‌ی له هاووڵاتییه‌ك كردبوو”.
شه‌وی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی، تۆمه‌تبارێك كه ماتۆڕسكی پێبووە و ته‌قه‌ی له هاوڵاتییه‌ك كرد و دوای رووداوەکە هەڵاتبوو، دواتر هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكرد.
ھەمان شەو تۆمه‌تبار دۆزرایەوە و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیارییه‌وه ده‌ستگیرکرا، هه‌روه‌ها ماتۆڕسكیلی تۆمه‌تباره‌كه و ئه‌و چه‌كه‌ی تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی پێكردبوو، دەستی بەسەردا گیرا.
تۆمه‌تبار تەمەنی ٢١ ساڵە و به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
Facebook Comments Box