له میانه‌ی گوتارێكدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزانەی کە ناوەندەکەیان مەڕەش بوو، تاوەکو ئێستا 18 هەزار و 991 کەس گیانیان لەدەستداوە و 75 هەزار و 523 کەسیش رزگارکراون.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان گوتی: 94 وڵاتی ئاماده‌یی هاوكارییان نیشانداوه.
له‌باره‌ی ژماره‌ی بریندارانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه، سه‌رۆك كۆماری توركیا راشیگه‌یاند، ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته 75 هه‌زار 523 كه‌س.
هه‌روه‌ها گوتی: “له سه‌مسوور 1944 باڵه‌خانه رووخاون”.
رۆژی دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی توركیا و سووریای هەژاند.
بوومه‌له‌رزه‌كه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستیپێكرا.
میدیا مەگەزین
Facebook Comments Box