کوردستانگرنگ

هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدرێت

شەپۆلێكی باران بارینی بەخوڕ و هەورەتریشقە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری ڕوودانی لافاو هەیە.

سیروان ساڵح ڕایگەیاند، بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ بۆ ناوچەكەمان پێویستە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و موسڵ لە ئێستاوە ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری ڕوودانی لافاو لە ماوەی نێوان ئێوارەی چوار شەممە تا ئێوارەی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە.

ڕاشیگەیاند، بەپێی هەموو ئەگەرەکان لە ناوەندی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و موسڵ و شارۆچکە و گوندەکانی دەورووبەریان ئەگەری بارانی زۆر و لافاو هەیە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، کە هەفتەی ڕابردوو شەپۆلێكی باران بارینی بەخوڕ ناوچەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیانی گرتەوە و بەهۆیەوە لافاو لە چەند ناوچەیەک دروست بوو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button