بە بەڵگەی 100٪
هەندێک نموونەی کەم کە داهاتییان چی لێ دێت؟
هەموو مانگێ 83٪ی مووچەی فەرمانبەرانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و حەلەبچە لە هەولێرەوە بە (کاش) دەڕواتە سلێمانی کە دەکاتە 287 ملیار دینار، تەنیا دەبێ ئیدارەی سلێمانی (17٪)ی باقییەکەی دیکە لە داهاتی ناوخۆی ئەو دوو پارێزگگایە دابین بکات؟ دەڵێن (نییە)!
چەند نموونەیەکی کەم لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی کە چی لێ دەکەن:
1- 635 پسۆلەی پارەی وەرگرتن، پسۆلەی (38آ) پارە وەرگیراوە و یەک دینار نەبووەتە داهات نەگەڕاوەتەوە خەزینەی ئیدارەی سلێمانی و کەسیش نازانێ کێ خواردوویەتی، تاوەکو مووچەی پێ بدرێن.
2- 500 ملیۆن دینار وەک مینحە دراوە بە پارێزگای حەلەبچە، یەک دیناری نەبووەتە مووچە و ئۆتۆمبێل و ئەم و ئەوی پێ چاککراوەو ژۆرێکییان لەسەر بانی خانووەی کە فەرمانگەکی حکومەت بە کرێ تێیدایە، بە نزیکەی 102 ملیۆن دینار چاککراوە! لە کوێ دنیا هەیە ژۆرێک بە 102 ملیۆن دینار چاککبکرێت؟
3- (10200) دەرزی جۆری ریمیکید بە 650$ دولار کڕدراوە کە وایان نیشانداوە ئەسڵییە و دەرزییەکە دەرچووە تەقلیدەو لە بازار بە تاک بکڕی بە 250 دولارە و تەنیا لەم کەیسەدا 6.630.000$ شەش ملیۆن و شەش سەد و 30 هەزار دولار دراوە بەو دەرزیانە کە لەئەسڵدا دەرزییەکە ئەسڵ نەبووەو تەقلید بووە و ئەو هەموو پارەی خەڵکی سلێمانی بوو کە دەبوایە بە مووچە بدرابوایا، کەچی دەدەن بە کۆمپانیایەکی دەرمان و بە ملیۆنەها دولار لەسەر حیسابی مووچەخورانی سلێمانی قازانج دەکەن؟
4- ( 2 ملیار و 381 ملیۆن دینار) مووچەی 24 فەرمانبەری نەخۆشخانەیەک لە ماوەی 5 ساڵ دراوەو یەک کەس لەو 5 ساڵە لە ونەخۆشخانە چارەسەری وەرنەگرتووەو ئە وهەموو پارەیەش بەناوی مووچە خوڕاوە؟
5- نشتەرگەری (زراو-غودە- ریخۆڵە کوێرە- گەدە) لە نەخۆشخانەکانی حکومەت دەبێ بە (12 هەزار دینار) ئەنجامبدرێت، بەڵام لە سلێمانی بە 400 هەزار دینار کراوە و پارەیان لە خەڵک وەرگرتووە؟ بو خەڵک (ئەزیەت دەدەن!).
6- یەک بەنکی سلێمانی نەبەستراوەتەوە بە سیستەمی ئەلکترۆنی بانکەکانی کوردستان تاوەکو مووچەی بندیوارەکان ئاشکرا نەبن و نەزانرێت ئەو داهاتەی داخیلی بانکەکان دەبن چی لێ دێت؟
7- بە ملیۆنەها دینار پارەی خەرجکراوە بو هەندێ جوری دەرمان و تویب کە ماوەی ئێکسپایەر شەش مانگ و دوو مانگ و سێ مانگی ماون و دەرمانەکان بە گران کڕدراون وەک ئەوەی هەر دەرمانێک 3 ساڵ و زیاتر ئێکسپایری مابێت؟ بو لەو خەڵکەی سلێمانی دەکەن؟
8- ئوتۆمبێلی هەڵوەشاو بەکەل و پەلی ناوخۆی ئوتۆمبێلەوە بە 80 هەزار دینار دراوە بە کۆمپانیایەک و ئەگەر ئوتۆمبێلەکە تەنیا هەیکەل بیت بە 12 هەزار دینار بو هەمان کۆمپانیا کە (هی خۆیانە) دواتر هەر هەموو ئۆتۆمبێل بە کەل و پەلەوە یەک تۆن بە 12 هەزار دینار دراوە بە کۆمپانیاکە؟ پارە دەدەنە کۆمپانیا، بەڵام نادەن بە مووچەخۆرانی خەڵکی سلێمانی!
9- (15٪) داهاتی ئۆتۆمبێلی هەڵوەشاو دەبێ بگەڕێتەوە خەزینەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچووی سلێمانی، یەک دینار نەگەڕاوەتەوە خەزینە تاوەکو مووچەی خەڵکی سلێمانی پێ بدرێت؟
10- تەنیا (16٪)ی داهاتی باج لە هەرێمی کوردستان لە سلێمانی کۆدەکرێتەوەو تۆماردەکرێت، ئەوی دیکە لە کۆمپانیاکانی خۆیان وەرناگرن و باقی پارەکەی دیکەش نازانرێت چی لی دێت و ناگەڕێتەوە خەزینەی حکومەت تاوەکو مووچەی خەڵکی سلێمانی پێ نەدرێت؟
ئەوە دڵۆپێکە لە دەریایی داهاتی سلێمانی کە بەس خۆیان دەزانن چی لێ دەکەن و چون (تەبەخۆری دەکەن) و مووچەی خەڵکی پێ نادەن و دەڵێن داهات لە سلێمانی نییە و کەمە!
خەڵکی سلێمانی 100٪ دڵنیابن لەوەی (250 دیناریش) لە ماف و داهاتی سلێمانی لە هەولێر نامینێت و دێت بو سلێمانی، یەک دیناریش لە هەولێر نامینێت کە هی سلێمانییە و هەمووی دەگەڕێتەوە سلێمانی. (بڕۆن بپرسن کوا داهاتی سلێمانی).
فەرموون بە (جنێو نا) بە داتا وەڵامی من بدەنەوە…
هێڤیدار ئەحمەد