رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگهەواڵ

پیاوێک بە گولـلە هاوژین و دوو منداڵی دەکوژێت

لە پارێزگای بابل پیاوێک بە گولـلە هاوژین و کور و کچێکی خۆی دەکوژێت.

ئەمرۆ یەکشەممە ٧/٥/٢٠٢٣ لە ڕووداوێکی کوشتندا لە پارێزگای بابل، پیاوێک بە گوللە هاوژین و هەردوو منداڵەکەی دەکوژێت و لە کۆتایشدا خۆیشی دەکوژێت،

لەو بارەیەوە عەمید عادل حوسێنى، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى پۆلیسی بابل رایگەیاند: رووداوەکە لە شارى حلـلەى ناوەندى پارێزگاى بابل روویداوە و رێوشوێنە یاساییەکان لەبارەى لێکۆڵینەوە لەو رووداوەکە دەستیپێکردووە بۆ زانینى هۆکارى رووداوەکە و وردەکارییەکەى.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button