محه‌مه‌د داودیه:
زاراوه‌ی كوردنیون (كوردی- ئوردن) ده‌سته‌واژه‌یه‌كی باوه، هه‌ر كه‌سێك له ئوردنه‌وه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بكات، له چه‌ندین شوێندا گوێی لێ ده‌بێت، كورد به خۆشه‌ویستییه‌كی زێده‌وه، ئه‌و زاراوه‌یه به زاریاندا دێت.
هه‌ر ئوردنییه‌ك سه‌ردانی ئه‌وێ (هەرێمی کوردستان) بكات، گه‌لێك كه‌س له‌وانه ده‌بینێت كه له ئوردن خوێندوویانه یان مه‌شق و ڕاهێنانیان كردووه یان بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی هاتوون. هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانیی شاهانه‌ی ئوردن كه له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و ئوردن ده‌چێت، هه‌فتانه 10 گه‌شتیان هه‌یه، به لای كه‌مه‌وه 10 نه‌خۆشی تێدایه و بۆ چاره‌سه‌ر به‌ره‌و ئوردن دێن.
ناوبانگی شا عه‌بدوڵا و گه‌لی ئوردن له كوردستانی عێراقدا له ترۆپك و به‌رزییدایه، ئه‌م ناوبانگه زێڕینه، ئاسۆیه‌كی زۆر فراوان بۆ هاوكاریی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و پزیشكی و گه‌شتیاری و كشتوكاڵ و خوێندنی باڵا و بنیاتنانی تواناكان و مه‌شق و هی دیكه‌ش ده‌كاته‌وه، به هه‌بوونی كونسوڵێکی گشتیی چالاکی وەک فوئاد ئه‌لمه‌جالی و پاشكۆی چوستی پزیشكی دكتۆر سلێمان ئه‌لمارین و به‌ڕێوه‌به‌ری چوست و چالاكی شاهانه‌ی ئوردن عه‌بدوڵا ئه‌لزوه‌یید، ئه‌و ئاسۆیه به‌هێزتر ده‌بێت.
“ته‌نیا چیاکان دۆستی كوردن”، ده‌یان ساڵ بوو، ئه‌مه تاكه دروشمی كورد بوو. بەڕێز عه‌بدولكه‌ریم ئه‌لكه‌باریتی ( سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئوردن)، وته‌یه‌كی بەڕێز موزه‌ر به‌دران ( سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئوردن)ی بۆ گێڕامه‌وه کە گوتەیەتی “كورد سووته‌مه‌نیی ده‌وڵه‌تانن، هه‌مووان ده‌یانسووتێنن.”
ڕێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، لە دوای به‌خێرهێنانی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی مۆزەخانەی نیشتیمانیی بارزانیدا به‌شدار بوون، گوتی: “له سه‌ده‌ی ڕابردوودا 16 جار گوندی بارزان خاپوور كرا، لەگەڵ زەوی ته‌خت كرا، ئه‌وه‌تا ده‌شبینن ئێستا شكۆمه‌ندانه هه‌ستاوه‌ته‌وه سه‌ر پێ.”
گه‌وره‌ترین گره‌وی ناوچه‌كه له‌سه‌ر ڕێبەری دیاری كورد مه‌سعود بارزانییه، ئەو پیاوی حیكمه‌ت و خۆشه‌ویستی، بانگخوازی لێبورده‌یی و لێخۆشبوونە، خاوه‌ن وته‌ی “هیچ گرفتێك نییه بێ چاره‌سه‌ر”، خاوه‌ن دروشمی “ئێمه هه‌رده‌م دژی توندوتیژیین”ە.
هه‌رچه‌نده ڕێبەر مه‌سعود بارزانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌موو ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌ت و ده‌وڵه‌تانه‌ی حوكمی ناوچه‌كه‌یان كردووه، هێرشیان هێناوه و گونده‌واری كوردیان خاپوور كردووه، به‌ڵام ئه‌و پرەنسیپی لێبورده‌یی و لێخۆشبوو‌ن پێڕەو ده‌كات، داواش ده‌كات ڕابردووی خوێناوی تێپه‌ڕێندرێت، میراتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ش نه‌مێنێت، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی توانای بنیاتنانی ئێستا و ئایینده، ئاڵاش ڕاده‌ستی نه‌وه‌ی نوێ بكرێت، به چه‌شنێك ئه‌و ئاڵایه شەكاوە بێت و خه‌ڵتانی خوێن نه‌كرابێت.
زۆر خوێنی بێتاوانان له‌سه‌ر چیا سەركەشەكانی كوردستان ڕژان، چیای دۆستی كورد، ناپاكیی ده‌رهه‌ق به كورد نه‌كرد، هه‌موو ئه‌و خوێنه بوو به په‌ند، بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی جه‌نگ و به‌هیواوه چاو له ئایینده بڕین.
گه‌لێ ئاسته‌نگ و پیلان و ژان و گرفت ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌كی ته‌واوه‌وه، ئیدی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە، كه‌س ده‌ست بۆ چه‌ك ناباته‌وه.
هه‌رچی چیای سه‌ركه‌شەکانی كوردستانیشه، هه‌ر ته‌نیا ئه‌وان نین كە دۆستی گه‌لی كوردن، به‌ڵكوو هه‌موو جیهان به‌وه ئاشنا و ئاگاداره كه به درێژایی 700 ساڵ، ئیمپراتۆرییه‌تە ده‌سه‌ڵاتدارەكان چی‌یان ده‌رهه‌ق به كورد كرد، بەڵام ئیدی هه‌رگیز ئەگەری دووباره‌بوونه‌وه‌ی كوشتوبڕ لەئارادا نه‌ماوه.
*محەمەد داودیە، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئوردنە ( مجلس الأعیان). وەزیری پێشووتری وەزارەتەکانی کشتوکاڵ ولاوان و گەشەپێدانی سیاسی و کاروباری پەرلەمانی بووە و نووسەر و ڕۆژنامەنووسیشە و ئەم وتارەی لە ژمارەی ئەمڕۆ 14ی ئایاری 2023 ی ڕۆژنامەی ( الدستور)ی ئوردنی بڵاوکردووەتەوە.