گرنگوتار

لە جێگەی بەرد، بەرقە

ئەگەر لات وایە ئەوەی لەگەڵ بەرپرسی گەندەڵ و مرۆڤی مشەخۆر کردووتە و بۆت چۆتە سەر، لە بەرامبەر بێدەنگبوونت لە ئاستیان، دەمیان چەور کردوویت و گیرفانیشت پڕ، دڵنیا بە ئەم تەکنیکی کارکردنەت لەگەڵ جەنابی (شێخ باز) بڵقی سەر ئاوە. پیاوێکی وەک (شێخ باز) کە ڕابردوو و ئێستای پڕ بێت لە شانازی و چاکەکاری و هاوکاریکردنی مرۆڤایەتیی بە گشتی و کۆمەڵگەی کوردیی بە تایبەتی، وەک ڕۆژی ڕوون دیارە کە لە داهاتووشدا دەبێتە ناوێکی بەرزتر و باڵای شکۆ و ڕێزدارییەکەی، هەمیشە بەرز و بەرزتر دەبێتەوە.
مرۆڤ هەر کارێک کە دەیکا، دەبێ بەوپەڕی ئەمانەتی پیشەیی و ئەخلاقی مرۆڤانە ئەنجامی بدات. بەڵام کەرتەمرۆڤ و کەرتە ڕۆژنامەنووسێکی وەک (قادر نادر) کەی لەم شتانە حاڵی دەبێ؟
کەرتە ڕۆژنامەنووسێکی دەمشڕی جنێودەری لاکۆڵانان، کە هەر ڕۆژە و لە بەردەرگەی کەسێک و حیزبێکدا دەستی پان کردۆتەوە، ئیتر بە چی ڕاست دەبێتەوە و دەتوانێ وەک مرۆڤێکی تەندروست بژی و کەی لەوە حاڵی دەبێت، کە قسەکردن و گفتوگۆ ئەتەکێت و ئیتیکی خۆی هەیە؟
وەک (شێخ ڕەزای تاڵەبانی) فەرموویەتی:
«چەرمی ڕووی هێند قایمە، شمشێری میسری نایبڕێ.
گەر بە کەوشی کەی دەمێنێ، تا قیامەت نادڕێ.»
نانپەیداکردن و کاسبیکردن جۆری زۆرە. ڕەنگە ئەمەی (قاف نوون) جۆرێکی جیاوازی کاری ڕۆژنامەنووسی بێت. کە من پێم باشە ناوی بنێم، (ڕۆژنامەنووسی دەڤەری جڕتاوە.) ئاخر تۆیەک، کە ئەوانەی هەوادار و گوێگرتن، ژمارەیان لە سەت کەس تێناپەڕێت و تا ئێستا تۆیەکی سۆشیالخۆری نەزان بە مامۆستا و داکۆکیکاری مافەکانی خۆیان بزانن، ئاسایییە تۆش وا تێگەیشتبیت کە دەتوانیت ڕزگارکەریان بیت. گومانی تێدا نییە کە ڕق و حەسوودی هەناو و مێشکتی داگیر کردووە لە بەرامبەر (شێخ باز) و ناچاریت لە خۆتەوە قسەی بێبنەما ڕیز بکەیت و هەندێک ڕستەی بێسەروبەر بخەیتە ڕوو، کە خۆیشت ناتوانی ڕاستییەکان بۆ خۆت بسەلمێنی. نەک بۆ ڕای گشتیی. ماوەتەوە ئەم شیعرەی (شێخ ڕەزای تاڵەبانی)ت لە کۆتاییدا بۆ بنووسم:
«لە کەر گەڕێن، با لەناو قەرسیلی سەوزدا یاریی بکا
ڕۆژێک هەر دێ خاوەن قەرسیل، کەر دارکاریی بکا.»

بەهجەت حەسەن

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button