بارزان عەلی حەمە
چەندین مانگە پارتی ئەڵێت با هەڵبژاردن بکەین، یەکێتی ئەڵێت ناچینە هەڵبژاردنێکەوە کە پێش دەستپێکردن، پارتی ١١ کورسی هەبێت، مەبەستیان کورسی کۆتاکانە. جا ئەو هەموو شەڕەیان کرد کە کۆتاکان یان نەمێنێت یان دوو کورسی کۆتای تورکمان بۆ سلێمانیش دیاری بکرێت و بدرێتە یەکێتی.
ئەمە یانی مەرجی یەکێتی بۆ ڕازی بوون بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەموارکردنەوەی یاساکە و نەهێشتنی کۆتاکان بوو کە بە کورسی پارتییان دەزانی.
بەردەوام دەیان وت ناچینە یارییەکەوە کە پێش دەستپێکردن پارتی یانزە گۆڵی کردبێت، دەی ئێستا دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، ناچارن بچنە هەڵبژاردنەوە و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش چاودێری پرۆسەکە دەکات و ١١ پەرلەمانتاری کۆتاکانیش وەک خۆی دەمێنێت کە ئەتان وت هی پارتییە.
کورت و کرمانجی، ئێستا پارتی پێش یارییەکە یانزە گۆڵەکەی هەیە !
وەلحاڵ: سوێند و تەڵاق بخۆی کە نەوەی نوێ -ش هەر پارتییە، نە سوێند و نە تەڵاقیشت ناکەوێ، ئەمە وەک فەتوا وەربگرن.