کوردستانگرنگ

پله‌کانی گه‌رما زیاتر بەرزدەبنەوە

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی، ڕایگه‌یاند، كه‌ پله‌ی گه‌رمی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته‌ به‌رزترین ڕادده‌ و سبەی پێنجشەمە، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری دەبێت، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبێتەوە،

به‌ جۆرێك بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراوی سبەی به‌م جۆره‌ ده‌بێ:
ھەولێر 46
سلێمانی 43
دھۆک 44
ھەڵەبجە 45
کەرکووک 46
گەرمیان 48 تا 49.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: بە گشتی سبە و دوو سبەی لوتکەی چربوونەوەی کاریگەریی ئەم شەپۆلە گەرمایەیه‌ لەسەر ناوچەکانمان، لە رۆژی شەمەی سەرەتای ھەفتەی داهاتووه‌وه‌ پلەکانی گەرما 2 تا 3 پله‌ نزم ده‌بنه‌وه‌.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button