کوردستانگرنگ

مەسعود بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەكات

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 6ی تەمموزی 2023 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئۆلیڤییێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا بەبۆنەی كۆتایهاتنی بە ئەرك و كاری لە هەرێمی كوردستان و بە مەبەستی ماڵئاواییكردن ، سەردانی مەسعود بارزانی كردبوو، كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا وێڕای گەیاندنی سڵاوی ماكرۆن بە مەسعود بارزانی، ڕۆڵ و جێدەستی بارزانیی لە پاراستنی پڕۆسەی سیاسی و چارەنووسی گەلی كوردستان بە كاریگەر و سەرەكی لەقەڵەم دا.

هەروەها پێزانینی زۆری بۆ خەڵكی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەبوو و خۆشحاڵیی خۆی ڕاگەیاند كە توانیویەتی لە كوردستاندا دۆستی زۆر پەیدا بكات. هاوكاتیش خەبات و قوربانیدان و ماندووبوونی گەلی كوردستانی بۆ گەیشتن بە ئازادی بەرز نرخاند. ئەوەشی خستەڕوو لە هەموو ئاستێكدا چ لەناو حكوومەت و چ لەناو خەڵك و ڕای گشتیی فەڕەنسادا ویستی ئەوە هەیە كە دەبێ فەڕەنسا دۆست و پشتیوانی دۆزی گەلی كوردستان بێت.

هەر لەو دیدارەدا مەسعود بارزانی وێڕای دووپاتكردنەوەی دۆستایەتیی نێوان گەلی كوردستان و فەڕەنسا، سوپاسی هەوڵ و كارە باشەكانی ئۆلیڤییێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی فەڕەنسای كرد لەماوەی كاركردنی لە هەرێمی كوردستان و بە دۆستێكی باشی خۆی و گەلی كوردستانی وەسفكرد. هەورەها هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كاری تازەیدا.

بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button