ئەم دروشمەی سەرەوە کە ماوەیەکە کراوەتە مقۆمقۆی جاشمیدیاکان، هەواڵ و زانیاری نییە، خواستە. خواستی ئێران و ئەحزابی شیعە و بەشێک لە مقاش و جاشوەلائییەکانە (بەشێکیان نەک هەموویان).
هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەوانەن کە لە یاسا بەرکارەکانی حکومەتی هەرێم دەرناچن و بڕیارەکانی جێبەجێئەکەن، ئەوانیتر کە گوێڕایەڵی حیزب و شەخسن، بەشێک نین لە هێزی پێشمەرگە و میلیشیای تایبەتین. ئەم بابەتە بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانانیش ڕوونە و ئەوەی دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی هێزی پێشمەرگە ئەوترێت، هەڵەیە و میلیشیاکان یا دێنەوە ژێر سایەی هێزی پێشمەرگە، یان هەڵئەوەشێندرێنەوە. چۆن؟ ئەوەیان بۆ کاتی خۆی.
هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستانیش پەیوەستە بە هەڵوەشاندنەوەی عێراق کە هاوکات ئەبێت لەگەڵ دامەزراندنی کۆماری کوردستان.
لە ئایندەیەکی تا ڕادەیەک نزیکدا، لە کوردستان میلیشیا نامێنێت. و کوردستان لەسەر ڕاستەڕێی خۆیەتی و پرسی نەتەوەییمان لە دەستێکی ئەمیندایە.
ئارتین جەلال بەگ