
هیچ گۆڕانکارییەک لەم جیهانەدا، بەبێ پلان و بەرنامەی پێشوەختە نییە، ئێستا تیۆری پلانگێڕی هەموو قوژبنێکی جیهان و هەموو جومگەیەکی دەسەڵاتی گرتووە، هەواڵگری (استخبارات) جێی بە سیاسییەکان چۆڵکردووە و ئێستا ئەوان جیهان بەڕێوەدەبەن. بۆیە دەکرێت، هەر گۆڕانکارییەک لە هەر وڵات و تەنانەت هەرێمێکیشدا، پلانگێڕی بێت، دەکرێ بڵاوبوونەوەی پەتا و بەرزی و نزمی ئابووری و هەندێجار رووداوە سرووشتییەکانیش پلانگێڕی بووبن و ببن.
من ئیدی لەم جیهانەدا، تەنانەت گومانم لە بارین و نەبارینی باران، بومەلەرزە و هەموو رووداوەکانیش هەیە.
چوونی بە لێشاوی یاریزانان بۆ خولی رەوشەنی سعودی بەو گرێبەستە زەبەلاحانە و بە پاڵپشتیی راستەوخۆی حکومەت، هیچ بە ئاسایی نابینم، دڵنیام ئەمە دەستێکی لە ئالسعود گەورەتری لەپشتەوەیە، کاریان بە سەرقاڵکردنی گەلی سعودە، بۆ ئەوەش فەن، فتبۆڵ و فەساد باشترینە، ئەوەشی نەکەوێتە ناو ئەو سێ ئێفەوە، لەولاوە بە سەلەفییەت کۆنترۆڵی ئەکەن.
من پێموایە لە داهاتوویەکی نزیک، گۆڕانکارییەکی گەورە لە سعودییەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی عەرەبی بگرێتەوە.
رەنگە تەنیا بیرکردنەوەیەکی سادەش بێت و هەڵەبم.
سیروان عەباس