جیهانهەواڵ

بەهۆی داڕمانی پردێک 17 کرێکار گیانیان لەدەستدا

ئەمرۆ چوارشەممە 23/8/2023 لە ویلایەتی میزۆرامی هیندستان، پردێکی شەمەندەفەر دەروخێت و ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش بریندارن.

زۆرامتانگ، سەرۆکوەزیرانی میزۆرامەوە لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ پردێکی شەمەندەفەر کە لە کاتی دروستکردندا بوو لە سایرانگ لە نزیک ئایزال داڕما، لانیکەم 17 کرێکار گیانیان لەدەستدا”.

لەلایەکی دیکەوە نووسینگەی نارێندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان پشتڕاستی کردەوە: ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردن  دەستیپێکردووە و هەموو هاوکارییەک پێشکەش بەو کەسانە دەکرێت کە زیانیان بەرکەوتووە.

گوتیشی: حکومەت بڕی نزیکەی 2 هەزار و 400 دۆلار دەداتە کەسوکاری کرێکارە مردووەکان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button