رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

سوپای تورکیا لەناوچەیەکی هەرێم 3 چەکداری پەکەکە دەکاتە ئامانج

ئەمرۆ پێنجشەممە 24/8/2023 دژەتیرۆری کوردستان، لەبڵاوکراوەیەکدا، بەئامانج گرتنی 3 چەکداری پەکەکەی لەلایەن سوپای تورکیا ڕاگەیاند.

دەقی بڵاوکراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان:

سیدەکان… فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێک و دوو چەکداری پەکەکە کوژران

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئابی 2023، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لەسەر ڕێگای سنینێ لە قەزای سیدەکانی پارێزگای هەولێر کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵا و دوو چەکداری پەکەکە کوژران.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button