
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رەزامەندیی دا 859 ملیۆن دینار بۆ خولەکانی کوردستان خەرج بکرێت.
لەم بارەیەوە سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی کوردستان رایگەیاند: “سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رەزامەندیی دا بۆ خەرجکردنی 859 ملیۆن و 480 هەزار دینار بۆ خەرجییەکانی بەڕێوەچوونی وەرزی رابردووی خولەکانی نایاب، پلەیەک و پلەدوو، جام و فوتساڵی کوردستان و خولەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووانی کوردستان”.
بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی کوردستان راشیگەیاند: “لەسەر داواکاری و نووسراوی ئێمە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رەزامەندیی دا 588 ملیۆن و 670 هەزار دینار بۆ خەرجییەکانی وەرزی 2022/2023ـی خولەکانی نایاب، پلەیەک، پلەدوو، جام، فوتساڵ و دەرماڵەی ئەندامان و کارمەندان و کڕینی جلوبەرگ و کەلوپەلی وەرزشی تەرخان بکرێت، هەروەها 270 ملیۆن و 800 هەزار دیناریش بۆ خەرجییەکانی وەرزی 2022/2023ـی خولەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووان و تێچووی کردنەوەی خولەکانی ناوبژیوانان خەرج بکرێت”.



