کوردستانگرنگ

وردەکاری دەستگیرکردنی کادیرێکی یەکگرتووی ئیسلامی لە زاخۆ

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی زاخۆ دەستگیرکردنی کارگێڕیی مەڵبەندی ١٣ی یەکگرتووی ئیسلامی لە زاخۆ، ئیسلام سەعدی عەلی بەتۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوی پەکەکە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی زاخۆ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستگیرکردنی ئیسلام سەعدی عەلی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: “سەبارەت بەدەستگیرکردنی تۆمەتبار، (ئیسلام سەعدی عەلی) کارگێڕی مەڵبەندی ١٣ی یەکگرتووی ئیسلامی لە زاخۆ، لێرەدا ڕایدەگەیەنین، دوای ئەوەی زانیاری بەدەست ھێزەکانمان گەیشت کە تۆمەتبارەکە پەیوەندی لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە ھەیە، ناوبراو لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کراوە و لەئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە”.

ڕاشیگەیاندووە “لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە، ھیچ پێشێلکارییەکی یاسایی ڕووی نەداوە و ئێمە وەک ھێزە ئەمنییەکان، ئەرکمان پاراستنی سەروەت و سامانی ھاووڵاتییانە، ھیچ کاتێک لەسەر بیروبۆچوونی جیاوازی سیاسی ھیچ کەسێک دەستگیر ناکەین و جیاوازیش لەنێوان ھیچ تۆمەتبارێکدا ناکەین”.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی زاخۆ لە ڕوونکردنەوەکەدا، جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە، “ڕێگە بەھیچ ھێز، گرووپ و لایەنێک نادەین کە ببێتە ھەڕەشە و مەترسی لەسەر ئاسایش و ئارامی ھەرێمی کوردستان”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button