جیهانگرنگ

سندووقی ڕەشی فڕۆکە تێکشکاوەکەی سەرۆکی ڤاگنەر دۆزراوەتەوە

لیژنەی لێكۆڵینەوەی ڕووسیا لێكۆڵینه‌وه‌كانی سندووقی ڕەشی ئەو فڕۆكە تێکشکاوەی و تەرمی 10 كەس دۆزراونەتەوە.

لەڕاگەیەنراوێكدا لیژنەی لێكۆڵینەوەی ڕووسیا بڵاوی كردەوە، لە كاتی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا لە شوێنی ڕووداوەكە، تەرمی 10 كەس دۆزراوەتەوە، هەروەها به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی ناسنامەی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستیان به ‌پشكنینی DNA كردووه‌.

ئەوەشی خستەڕوو کە لیژنەکە سندووقی ڕه‌شی فرۆكه‌ تێكشكاوه‌كه‌ی سه‌رۆكی گرووپی ڤاگنه‌ری دۆزیوەتەوە كە لە كاتی فڕیندا كار دەكات.

هاوكات پشكنینی ورد بۆ شوێنی كەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆكەیە بەردەوامە و بەدواداچوون دەکرێت، بەمەبەستی دیاریكردنی بارودۆخی ڕووداوەكە وردبینی لە كەلوپەل و بەڵگەنامەی گرنگی ناو فڕۆكەكە.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، دەسەڵاتدارانی ڕووسیا ڕایانگەیاند: یەڤگینی پریگۆژین و 9 كەسی دیكە لە كاتی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی تایبەت لە نزیک مۆسكۆ لە كاتی گەشتێكی نێوان پایتەخت و سانت پترسبۆرگ گیانیان لەدەست دا. سەرۆكایەتیی ڕووسیا ڕەتی كردەوە كه‌ هیچ تێوەگلانێكی لەو ڕووداوەدا هەبێت یان فەرمانی تیرۆركردنی پریگۆژین لە وەڵامی یاخیبوونەكەیدا دەركرابێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button