
ئەمرۆ شەممە 26/8/2023 لە قەزای دەربەندیخان تەرمی پیاوێکی بەڕەگەز عەرەب لەناو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرایەوە.
سلێمان محەممەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان رایگهیاند: تەرمی هاوڵاتیەک لەناو بارهەڵگرەکەیدا لەبەردەم چێشتخانەکانی بانیخێڵان دۆزراوەتەوە، هاوڵاتییهكه ناوی “محەمەد غاف”لە و لەدایکبووی 1962ە و به رهچهڵهك عەرەبە.
وتیشی، پێدەچێت دوو رۆژبێت مردبێت، ئەمڕۆ کارمەندی یەکێک لە چێشتخانەکان سەیری ئۆتۆمبێلەکەی کردووە و بینیویەتی کە شۆفێرەکەی تێدا مردووە.
بۆ زانینی هۆكاری مردنەکە، تەرمەکە رەوانەی دادپزیشکی کراوەو بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان نەکوژراوە
Facebook Comments Box



