
بەهۆی ئەوەی لە رۆژانی رابردوو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هێمن نووری، بەرپرسی گومرگی پەروێزخان خۆی رادەستی پۆلیسی گەرمیان کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان، فەرمانی دەستگیرکردنی بەرپرسی گومرگی پەروێزخان، بەپێی ماددەی 24ـی قەدەغەی راوکردنی ئاژەڵان و لەلایەن دادگای کەلارەوە دەرچووە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە کە تێیدا هێمن نووری، بەرپرسی گومرگی پەروێزخان ئاسکێک راو دەکات.
Facebook Comments Box



