
درەنگانی شەوی ڕابردوو شەقامێکی شاری هەولێر کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا، خۆی کوشت.
لە نزیك شه‌قامی 60 مه‌تریی هه‌ولێر و له پشت وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له بەردەم ڕادیۆی نەورۆز، كه‌سێك له‌نێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا خۆی کوشتووە، ڕووداوه‌كه شه‌وی رابردوو بووه، هێزەکانی پۆلیس چونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکەیان هەڵگرتووهتەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
به‌پێی گوته‌ی شاهێدحاڵه‌كان، كاتژمێر 11:00ی شه‌وی ڕابردوو، دەنگی تەقینی فیشەکێک له‌و شوێنه هاتووه،کاتێک پۆلیسه پاسەوانەکانی ڕادیۆی نەورۆز چوونەتە دەرەوە، بینیویانە دەنگەکە لەنێو ئۆتۆمبێلکه‌وه هاتووە کە لەو نزیکانە ڕاوەستاوە. دواتر هێزەکانی پۆلیس ئاگادار کراونەتەوەو دوای ئەوە چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکەیان هەڵگرتووهتەوە و لێکۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەست پێکردووە.
Facebook Comments Box



