جیهانهەواڵ

کۆمپانیای ئەپڵ رۆژی بڵاوبوونەوەی ئایفۆن 15 رادەگەیەنێت

کۆمپانیای ئەپڵ بڵاویکردووەتەوە، رۆژی (12ـی ئەیلوولی 2023) بە فەرمی وەشانی نوێی مۆبایلی ئایفۆن 15 رادەگەیەنێت کە وابڕیارە لە ئیڤێنتێكی تایبەت لە بارەگای سەرەکی خۆی لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە کاتژمێر 20:00 بە کاتی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان سازبکات.

کۆمپانیای ئەپڵ باسی لەوەشکردووە، ئیڤێنتی راگەیاندنی ئایفۆن 15 لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکانی تایبەت بە خۆی بەشێوەی راستەوخۆ دەگوازێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت پێشوازییەکی زۆر لەو وەشانە نوێیەی ئایفۆن بکرێت بەتایبەتی لە خستنەڕووی چەند رەنگێکی جیاواز و تایبەتمەندی نوێ دەکرێت.

هەروەها بەپێی زانیارییەکان، ئایفۆن15 شێوازی بارگاویکردنی بۆ جۆری یو ئێس بی – سی (USB-C) بگۆڕێت کە یەکەمینجارە لە ئایفۆندا بەکاربهێندرێت، ئەمەش دوای بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا دێت لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو کە فرۆشتنی سەرجەم مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی پابەند دەکات بە بەکارهێنانی ئەو شێوازی بارگاویکردنە و 28ـی کانوونی یەکەمی 2024ـی وەک دوا وادە دیاریکردووە بۆ کۆمپانیاکان.

هاوکات ئەپڵ نەک تەنیا ئایفۆنەکان، بەڵکو شێوازی بارگاویکردنی ئایرپۆدەکانیش (AirPods) بۆ جۆری یو ئێس بی – سی (USB-C) بگۆڕێت.

هەروەها باس لەوەش دەکرێت کە کۆمپانیای ئەپڵ گۆڕانکارییەکی دیکەش لە ئامێرە نوێیەکەی ئافۆندا بکات، ئەویش بە گۆڕینی دووگمەی بێدەنگ کردن و گۆڕانکاریش لە رووکاری ئامێرەکەدا بکات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button