کوردستانگرنگ

درەنگانێکی شەوی رابردوو ژمارەیەک ناوچەی هەرێم بۆردوومانکران

درەنگانێکی شەوی رابردوو 1/9/2023 لە سنووری شارۆچکەی ئێسوەی لە پشدەر و سنووری گوندی گەڵاڵەی شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە فڕۆکە بۆردومانکران.

هەروەها لە ناوەندی هەردوو ئیدارەی راپەڕین و شارباژێڕ دەنگی فڕۆکە بیستراوە، ئەوە لەگەڵ سوڕانەوەی فڕۆکەی بەنزمی لەئاسمانی رانیە.

بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەکان چەند ئۆتۆمبێلێکیان کردووەتە ئامانج، تا ئێستاش زیانە گیانی و ماددییەکان نەزانراون.

ئەمە لەکاتێکدایە، 27ی مانگی رابردوودا، بەهۆی بۆردوومانی درۆنەکانی تورکیاوە، لە قەزای پێنجوێن سێ چەکداری پەکەکە کرانە ئامانج.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button