کوردستانگرنگ

پرسەنامەی مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی شاعیر کەریم عێراقی

ئەمڕۆ ‌هەینی 01ـی 09ـی 2023 مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی ڕایگەیاند: بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی -م پێگەیشت، کە جێپەنجەیەکی دیاری لە بواری ئەدەب و هونەردا بەجێهێشتووە و لە ڕێگەی بەرهەمەکانی، خزمەتی دۆزی گەل و وڵاتی کردووە.

دەقی پرسەنامەکەی مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی:-

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی -م پێگەیشت، کە جێپەنجەیەکی دیاری لە بواری ئەدەب و هونەردا بەجێهێشتووە و لە ڕێگەی بەرهەمەکانی، خزمەتی دۆزی گەل و وڵاتی کردووە.

پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و شاعیر و هونەرمەندە هاوڕێکانی دەکەین. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون

مەسعود بارزانی

01ـی 09ـی 2023

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button