
بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسێک: تاوەکو 10 رۆژی دیکە پلەکانی گەرما بەبەرزی دەمینێنەوو.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: “10 رۆژی سەرەتای ئەم مانگە بەگشتی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و بەتایبەت لەسبەیەوە لەسەرجەم ناوچەکان بەرێژەی 3 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە تا 10ی مانگ بەرێژەی کەم بەرزی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت رۆژانە، وە لە دوای 10ی مانگەوە ئەگەری گۆڕانکاریی و نزمبوونەوە ھەیە.”
ئەوەسی خستووەتە روو: “سەبارەت بە بارانبارین بە گشتی حاڵەتی ھاوشێوەی دوو رۆژی ڕابردوو ئەگەری دووبارە بوونەوەی ھەیە لەمانگی داھاتوودا بەتایبەت لەنێوان 10 بۆ 14ی مانگ و کۆتایی مانگەکە.”
Facebook Comments Box



