
دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: لە هەولێر بۆمبێک تەقییەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 1ی ئەیلوولی 2023 کاتژمێر 18:29، لە شەقامی شەست مەتریی شاری هەولێر بۆمبێک لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەڕۆی نزیک مزگەوتی سپی تەقییەوە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.
لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت.
Facebook Comments Box



