
خۆپیشاندانی عەرەب و تورکمانی کەرکووک هەفتەیەکە بەردەوامە و رێگەی سەرەکی کەرکوک-هەولێر یان داخستووە. لە بەرامبەردا ئەمڕۆ کورد لە گەڕەکی ڕەحیماوا دەستی بە خۆپیشاندان کرد.
لە خۆپیشندانەکەی رەحیماوە ئاڵۆزی دروست بووە و چەند ئۆتۆمبێلێک سووتێنراون، هێزەکانی کەرکوکیش هەوڵدەدەن رێگری لە کوردەکان بکەن.
ئێستا سوپای عێراق بە چەک رووبەرووی خۆپیشاندەرە کوردەکان بووەوە و گەنجێک بەھۆی تەقەی سوپای عێراق گیانی لەدەستدا.
Facebook Comments Box



