شاخەوان عەبدوڵڵا: “ناكرێ غه‌یره كه‌ركووكی بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی بدات”
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌باره‌ت به دۆخی كه‌ركووك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كان و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له په‌یوه‌ندیدابووم، جیا له‌وه‌ش له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی تایبه‌ت به‌م پرسه له‌سه‌ر هێڵ بووینه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له په‌یوه‌ندییه‌كدا باسی له‌وه كرد، ده‌ستێك هه‌یه هه‌وڵی فراوانكردنی ناكۆكییه‌كانی ناو شاری كه‌ركووك ده‌دات، منیش پێم راگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له رووداوه‌كانی شاری كه‌ركووكدا هه‌یه، خه‌ڵكانی حه‌ویجه، ره‌شاد و ریازن، كه دوێنێ گه‌نجانی كورد و پێشمه‌رگه‌یان به ده‌مانچه‌ی كاتم و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب تیرۆر ده‌كرد، ئه‌مڕۆ دێن له ناوه‌ڕاستی گه‌ڕه‌كێكی كوردی، خه‌ڵكی ئێمه هه‌راسان ده‌كه‌ن و قسه به پێشمه‌رگه و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد ده‌ڵێن، گه‌نجانی ئێمه ئه‌وه قبووڵ ناكه‌ن.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاند، گه‌نجانی كه‌ركووك به‌ته‌نیا جێناهێڵین، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، ده‌بێت باره‌گای پارتی له كه‌ركووك بدرێته‌وه پارتی و رێگه‌ی هه‌ولێر – كه‌ركووك بكرێته‌وه، دۆخه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه.
گوتیشی: “كه‌ركووك بۆمبێكه، ناكرێ غه‌یره كه‌ركووكی بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی بدات، هه‌ستیاری كه‌ركووك له‌وه‌دایه، كه پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره سه‌قامگیری ئه‌و شاره‌یان تا ئێستا پاراستووه”.