
دەقی پەیامەکەی ئەژت ئەمین:
ئەو ڕووداوانەى لە کەرکوک ڕوودەدەن مایەى نیگەرانى قوڵن و بەتوندى ئیدانەى دەکەین.
هێزە شۆڤێنییەکان و داگیرکەرانى دەوروبەر زۆرجار گرەویان کردووە لەسەر نەمانى کورد، بەڵام هەموویان بەدۆڕاوى لێى چوونەتەدەرەوە، بێگومانین ئەمجارەش خۆیان و هێزە بەکرێگیراوەکانیان هەر ئەو دۆڕانە چاوەڕێیانە.
سوکایەتیکردن بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان، سوکایەتیکردنە بە هەموو گەلی کوردستان و بە هیچ جۆرێک ئارامی لەسەر ناگرین، دڵنیایی دەدەین هەمیشە ئیرادەى گەلى کورد سەردەکەوێت و شۆڤێنییەکانى کەرکوک باجى ئەو کارانەیان دەدەن.
ئەژى ئەمین
Facebook Comments Box



