
ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی 9ی 2023، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوى ئەمڕۆ یەکشەممە و سبەی دووشەممەی راگەیاند.
کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ یەکشەممە 3ـی 9ی 2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
سەبارەت بە کەشى پێشبینیکراوى سبەی دووشەممە، کەشناسی ڕایگەیاند: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 40 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 38 پلەى سیلیزى
دهۆک: 39 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە:41 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 40 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 29 پلەى سیلیزى
سۆران:41 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 44 پلەى سیلیزى
Facebook Comments Box



