کوردستانگرنگ

هونەرمەندێکی دیاری کوردستان لە تورکیا بێ سەروشوێنە

کەسوکاری شیروان عەبدوللا، لەرێگەی چالاکوانێک ئاماژە بە دیار نەمانی ئەو هونەرمەندە دەکەن و داوای هاوکاری دەکەن بۆ دۆزینەوەی.

دەقی نوسراوەکەی کەسوکاری شیروان عەبدوللا:

بەرێزان،، ئێمە وەکو کەسوکاری شیروان عبدوللە هونەرمەندی میلی کوردستان، لەرێی پەیجی رەنج پشدەریەوە ئەم هەواڵە بڵاو دەکەینەوە، کە شیروانی کورمان کەناسراوە بە شیروان عبدوڵلە لەتورکیا دیار نەماوە ، داواکارین لەبەرێزتان کە هاوکارمان بن لەدۆزینەوە هونەرمەند شیروان عبدوللە کەماوەی چەند رۆژێکە لەتورکیا دیار نەماوە، ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی شیروان عبدوللە ویستویەتی خۆی بگەیەنێتەوە ئەوروپا بەڵام لەگەڵ هاورێکانی دەستبەسەردەکرێن و دەبرێن بۆ زیندانەکانی تورکیا وە لەکاتی موقابەلەکردنیان خۆی بەئيرانی نوسیوە تاوەکو دیپۆرتی کوردستانیان نەکەنەوە، لێرەوە داواکارین لەتەواوی کوردستانیان هاوکارمان لەدۆزینەوەی هونەرمەند شیروان عبدوللە کەتەنها کوری ئێمە نیە بەڵام مولکی هەموانە دۆزینەوەشی ئەرکی هەموانە .

جێی سەرنجە شیروان عبدوللە لەرابردوودا ئیقامەی ئەڵمانیای هەبوو چەند جارێک بەرەسمی دەهاتەوە بۆ کوردستان، بەڵام دواین جاردا بەیەکجاری گەرایەوە بۆ کوردستان بریاریدا نەگەرێتەوە بەڵام دوای مانەوەی چەند ساڵێک لەکوردستان ئەمجارە دوبارە بریایداوە بێتەوە بۆ ئەوروپاو لەرێی وشکانی خۆی بگەیەنێتر یۆنان بەڵام لەلایەن هێزەکانی تورکیا دەگیرێن، لێرەوە وەکو رەنج پشدەری تکاتان لێدەکەم لەجیاتی قسەی زبرو کۆمێنت نوسین هیوادارم هاوکار بین لەدۆزینەوەی .

رەنج پشدەری چالاکەوان
پێشڕەو عبداللە

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button