
گوتەبێژی حکومەت و ئەندامانی شاندنی دانوستاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نەوت و بودجە لەگەڵ بەغدا، ئەمڕۆ کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییان ئەنجامدا.
ئەمرۆ دووشەممە ٤/٩/٢٠٢٣ پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی ” ئەو بڕە پارەیەی حکومەتی عێراق ناردوویەتی بەشی پێداویستیی مووچە ناکات، سەرەڕای جێبەجێکردنی هەموو رێککەوتنەکان و، هەموو پابەندییەکانی سەر شانی هەرێمی کوردستان، بەڵام حکومەتی عێراق پابەند نەبوو بە رێککەوتنەکان.”
گوتەبێژی حکومەت جەختی کردەوە لەوەی وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان “ئەوەی ئێمە دەیبینین لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە ئەوەیە؛ هەست دەکەین ئەمە سیاسەتێکی برسیکردنە و فشاریکی برسیکردنە بۆ سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەسبردنە بۆ قووت و مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان.”
Facebook Comments Box



