
بەرێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 6-9-2023 بڵاویكردۆتەوە رایگەیاندووە، نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما لە سبەی پێنجشەممەوە دەست پێدەكات.
هەر بەپێی پێشبینیەکان سبەی پێنجشەممە پلەكانی گەرما بە (2-4) پلەی سیلیزی دادەبەزن. پلەکانی گەرمی سەنتەری پارێزگاكانیش، بەرزترین پلەی گەرمای نیوەڕۆ بۆ ژێر 40 پلەی سیلیزی دادەبەزێت، لە ناوچە شاخاوییەكان-یش نزیك دەبێتەوە لە 30 پلەی سیلیزی.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم دابەزینە لە پلەكانی گەرما پلە بە پلە روو لە نزم بوونەوە دەكات، لەگەڵ ئەم نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما-ش، كۆتایی بە بەرزی پلەكانی گەرما دێت.
وە بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمرۆ بەمشێوەیە:
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی :38 پلەی سیلیزی
دهۆك : 38 پلەی سیلیزی
كەركوك : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی



