کوردستانگرنگ

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کۆتایی پێ دێت

بەرێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە  6-9-2023 بڵاویكردۆتەوە رایگەیاندووە، نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما لە سبەی پێنجشەممەوە دەست پێدەكات.

هەر بەپێی پێشبینیەکان سبەی پێنجشەممە پلەكانی گەرما بە (2-4) پلەی سیلیزی دادەبەزن. پلەکانی گەرمی سەنتەری پارێزگاكانیش، بەرزترین پلەی گەرمای نیوەڕۆ بۆ ژێر 40 پلەی سیلیزی دادەبەزێت، لە ناوچە شاخاوییەكان-یش نزیك دەبێتەوە لە 30 پلەی سیلیزی.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم دابەزینە لە پلەكانی گەرما پلە بە پلە روو لە نزم بوونەوە دەكات، لەگەڵ ئەم نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما-ش، كۆتایی بە بەرزی پلەكانی گەرما دێت.

وە بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمرۆ بەمشێوەیە:
هەولێر     : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی   :38 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 38  پلەی سیلیزی
كەركوك   : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 40 پلەی سیلیزی
 زاخۆ        : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
سۆران :      38  پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  44  پلەی سیلیزی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button