کوردستانگرنگ

حكومه‌تى هه‌رێم رێژەی باج وەرگرتن کەم دەکاتەوە

به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌دان به‌ كه‌رتى گه‌شتیارى، حكومەتی هەرێم، باجى فرۆشتن له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارى و پڕۆژه‌ و بنكه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هەرێم كه‌م ده‌كاته‌وه.‌

وابڕیاره‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هەرێم، له‌سه‌ر پێشنیازى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا پێداچوونه‌وه‌ به‌ ڕێژەی باجى فرۆشتن له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پڕۆژه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ گه‌شتیارییه‌كان بکات و کەمیبکاتەوە.

كه‌مكردنه‌وه‌ى باج له‌سه‌ر پڕۆژه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ گه‌شتیارییه‌كان له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى كارئاسانییه‌ بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌دان به‌ كه‌رتى گه‌شتیارى.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button