کوردستانگرنگ

سێ کەس لە زێی گەورەدا خنکان

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 8/9/2023 سێ كەس لە دوو شوێنی جیاوازی ئاوی زێی گەورەدا خنكان.

سەرکەوت کاڕەش گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک لە ڕاست گوندی مەنداوە و کەسی دووەمیش لە زەنگەری زێی گەورو خنکاون.

یەكێك لە خنکاوەکان ناوی عەبدولسەلام سەباحە، تەمەنی ۱۳ ساڵ و دانیشتووی هەولێرە، ئەوی تر ڕۆکان عەبدولباقی تەمەن ١٧ ساڵ دانیشتووی دارە شەکران، سێیەم خنكاویش ناوی نامیق جەبارە، تەمەنی ٤۰ ساڵ و پێشمەرگە بوو، لە ناوچەی مەنداوە خنكاوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button