رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

وەزیری دارایی هەرێم دەچێتە پەرلەمانی عێراق

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا  بڕیار درا وەزیرانی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستانەوە بانگهێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بکرێن.

موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند “بڕگەیەک سەبارەت بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ زیادکرا. بڕیاردرا هەردوو وەزیرانی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان بانگهشێتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بکرێن”.

موسەننا ئەمین وتی، هەردوو وەزیری دارایی لە نزیکەوە کێشەکان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەخەنەڕوو، پاشان لیژنەکە لە راپۆرتێکدا وردەکاری کێشەکان دەخاتە بەردەم پەرلەمانی عێراق و لەسەر بنەمای ئەو راپۆرتە پەرلەمانی عێراق بڕیارێک دەدات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button