رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
مەسرور بارزانی: گەشبینن بە ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی ژمارەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی عێراق لە بەغدا گوتی، گەشبینن بە ناردنی مووچە لە هەفتەی داهاتوو لەلایەن بەغداوە.
وەک مەسرور بارزانی دەڵێت: ئێمە هاتووین تاوەکو پارێزگاری لە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور بکەین. هەموو ماف و شایستە داراییەکان دەستەبەر بکەین. لێرە گفتوگۆ لەسەر رێکارەکان کراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران[ی عێراق] پاڵپشتی و هاوکاریی لایەنە سیاسییەکان دابین بکەین تاوەکو بتوانین بە ئەنجامێکی باش بۆ خەڵکی کوردستان بگەڕێینەوە.
هەروەها گوتیشی، بە ئومێدین، با چاوەڕوان بکەین تاوەکو هەموو کۆبوونەوەکان تەواو دەبن، تاوەکو کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق زۆر زۆر گەشبینم ئیشەڵڵا بڕیاری باش دەدرێت.
Facebook Comments Box