جیهانگرنگ

بەهۆی گەندەڵیەوە وەزیرێک دەستگیر کرا

رۆیتەرز: وەزیری بەرگری چین بە تۆمەتی گەندەڵی لە ژمارەیەک گرێبەستی سەربازیی دەستگیرکراوە.

ئاژانسی رۆیتەرز، لە زاری زیاتر لە 10 کەسایەتی پلەی باڵای حکومەتی چینەوە بڵاویکردەوە، “دیارنەمانی لی چیناگ فوو وەزیری بەرگری چین لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، هۆکاری دەستگیرکردنیەتی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی لە ژمارەیەک گرێبەستی سەربازیدا”.

رۆیتەرز باسی لەوەشکردووە، “جگە لە وەزیری بەرگری چین، هەشت ئەفسەری پلەی باڵای وەزارەتی بەرگری کە لە ماوەی 2017 بۆ 2021 لەژێر فەرمانی لی چیناگ فوودا کاریانکردووە بەهەمان شێوەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت”.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە چارەنووسی وەزیری بەگری چین، ماۆو نینگ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئاماژەی بەوەدا، ئاگاداری ئەو بابەت نین.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button