
ئەمرۆ شەممە ١٦/٩/٢٠٢٣ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ستیڤن هیچنس باڵیۆزی بەریتانیان لە عێراق، کۆبوونەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوی مەسرور بارزانی:
ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز ستیڤن هیچنس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .
گفتوگۆمان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرد . لەمبارەیەوە سەردانی حەفتەی ڕابردووی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا و گفتوگۆکانمان لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، تایبەت بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بە هەنگاوێکی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان دانرا .
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانمان تایبەت بوو بە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان .
Facebook Comments Box



