کوردستانگرنگ

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای کۆمەڵەی سانت ئیگیدیۆ دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/17 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پرۆفیسۆر لیۆناردۆ جیالۆرێتی بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای کۆمەڵەی سانت ئیگیدیۆ کرد کە ڕێکخراوێکی مرۆییە و بنکەکەی لە رۆمای پایتەختی ئیتالیایە.
لە دیدارەکەدا پرۆفیسۆر جیالۆرێتی کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەکەیان خستەڕوو . هەروەها ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکان و ئازادی ئایینی و میوانداریکردنی سەدان هەزار پەنابەر و ئاوارەی لە هەرێمی کوردستان کرد . 
سەرۆکی حکومەت پێزانێنی هەرێمی کوردستانی بۆ پڕۆژە و کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەکە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button