رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
لە شنگال چوار چەکداری پەکەکە دەکرێنە ئامانج
ئەمرۆ یەکشەممە ١٧/٩/٢٠٢٣ دژەتیرۆری کوردستان، لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت: “فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە چلمێرا لە چیای شنگال کردە ئامانج”.
دەقی بڵاوکراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان:
شنگال.. فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکات ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵا و 3 چەکدار کوژران
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئەیلوولی 2023، کاتژمێر 15:00، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە چلمێرا لە چیای شنگال کردە ئامانج و، بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و 3 چەکدار کوژران.
Facebook Comments Box