کوردستانهەواڵ

ڕوونکردنەوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەو بۆ سەرۆکی پەرلەمان

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جووتیار عادل لە بارەی گۆڕین یا هەموواری یاسای ” مافی بەدەستهێنانی زانیاری” لە هەرێمی کوردستان   ڕایگەیاند  کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھیچ ویستێکی لەو چەشنەی نییە و ھیچ داوایەکی لەو جۆرەشی بۆ ھەموار کردنەوەی ئەو یاسایە، ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان نەکردووە.”

ئەمرۆ یەک شەممە  رێککەوتی ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە ڕاگەندراوێکدا وتەبێژ و بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاری  حکوومەتی هەرێمی کوردستان  لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند ” بەڕێز د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ رێکخراوە ناحکومییەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە، ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەیەوێت دەستکاری (یاسای مافی بە دەستھێنانی زانیاری) بکات. ئێمە لێرەوە رای دەگەیێنین کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھیچ ویستێکی لەو چەشنەی نییە و ھیچ داوایەکی لەو جۆرەشی بۆ ھەموار کردنەوەی ئەو یاسایە، ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان نەکردووە”

جێگەی ئاماژەیە  ڕێواز فایەق سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان دوێنێ شەممە ڕێککەوتی ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە میانەی دیدارێکی لەگەڵ نوینەری رێکخراوە ناحکوومیەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ئاماژەی بە هەمواری یاسای “مافی بەدەستهێنانی زانیاری” لە هەرێمی کوردستان کردبوو.

سەرۆکی پەڕلەمان لە دیدارەکەیدا جەختی لەسەر جێبەجێکردنی یاساکانی تایبەت کاری رێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان کردبووە و ڕاگەیاند  “جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ئەو یاسایانە دەکەینەوە کە تایبەتە بە کاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ماف و ئازادییە گشتییەکان و دەست بەو ماف و جياوازانەوە دەگرین کە لە یاساکاندا هاتووە”.

لە کۆتای ڕاگەیاندنەکەی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دا هاتووە ” حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە پابەندی پەیڕەوکردنی شەفافیەتە لە بڵاوکردنەوەی زانیاریی و بەکردەییش ئەوەی جێبەجێی کردووە” ا

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button