رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

سودانى لە ئەمەریکاوە هەموو شتێکى لەبارەى پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغداد درکاند

لە پەراوێزى سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا، سەرۆک وەزیرانى عێراق بەشدارى دیالۆگێکى کرد و رایدەگەیەنێت؛ هیچ کێشەیەکى سیاسى لە نێوان بەغداد و هەولێر نەماوە، ئەوەى هەیە کێشەى یاسایى و بەریتانیان هەیە لە دزی سەدە تێوەگلاون.


لە میانی بەشداریکردن لەو دیالۆگەى لە ئەنجومەنی ئەمەریکی بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە ئەنجامدا، محەمەد شیاع سودانى رایگەیاند: ئێمە بە ئەزموونێکی پڕ لە ئازاردا تێپەڕین لە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر، سەرەتا قاعیدە بە داعش کۆتایی هات، بەڵام دوای سەرکەوتن بەسەر داعشدا، سەرەتایەکی نوێمان لە عێراقدا دەستپێکرد،

رونیشى کردەوە، شەڕی داعش عێراقییەکانی بە هەموو مەزهەب و پێکهاتەکانەوە یەکخست، ئەمەش وایکرد لە گوتاری مەزهەبى و نەتەوەیی و تێپەڕێنین کە کاریگەری لەسەر سەقامگیری هەبوو.

جەختیشى کردەوە کە پێشبڕکێ لە پڕۆسەی سیاسی ئەمڕۆدا بەپێی میکانیزمە دەستوورییەکان بەڕێوەدەچێت، کەسانێک هەن کە دەچنە دادگای فیدراڵی یان بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن و ئەمەش نیشانەیەکی تەندروستە بۆ سەقامگیری سیستەمی سیاسی.

سەرۆک وەزیرانى عێراق لەبارەى کێشەکانى هەولێر و بەغداد قسەى کرد و وتى،”هیچ قەیرانێکی سیاسی لە نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستانی عێراقدا نییە، بەڵکو کێشەی یاسایی دارایی هەیە کە بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن تێپەڕێنراون، هەرێمیش ئەکتەرێکی سەرەکییە لە پرۆسەی سیاسیدا، هەروەها بەشێکی گرنگی ئابووریمانە”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button