کوردستانگرنگ

زیاتر لە 200 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم گەیشت

وەزارەتی بازرگانی: 233 ملیار دینار پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێم گەیشتووە.

ئەمڕۆ هەینی(22ـی ئەیلوولی 2023)، لە میانەی راگەیەندراوێکدا نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەکۆی 411 ملیار و 24 ملیۆن و 296 هەزار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی ئەمساڵ تا ئێستا بڕی 233 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە رەوانەکراوە بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان و لەسەر بنەمای رۆژی وەرگرتنی گەنمەکان شایستەکان بەسەر جووتیاران دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشدا، لە ئایندەدا ئەو بڕەی تر کە ماوە  178 ملیار و 24 ملیۆن و 296 هەزار دینار دەنێدرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button