رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ
ترێند

ئێران سزای لە سێدارەدانی بۆ سێ ئافرەت دەرکرد کە پێشتر لە هەولێر بوون


بە گوێرەی پێگەی ” ئیران وایەر” کە بارەگاکەی لە واشنتۆنی پایتەختی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای لە سێدارەدانی بۆ سێ ئافرەت بەتاوانی (فەساد فی ئەرز) دەرکرد.


بە گویرەی بڕیارەکەی دەسەڵاتی دادوەری ئەو وڵاتە، ئەو سێ کەسە تاوانبارن بە تاوانەکانی: ” بانگەشە بۆ ئایینی کریستیان- مەسیحی” و ” بانگەشە بۆ هاوڕەگەزخوازی” و ” پەیوەندییان بە ئەو میدیا و ڕاگەیاندنانەی دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانن”
ئیلهام چووبدار تەمەن ٢٤ ساڵ، سۆهەیلاس ئەشرەفی تەمەن ٥٢ ساڵ هەردووکیان خەڵکی ورمێن. زەهرا سدیقی ناسراو بە “سارە” تەمەن ٣١ ساڵە خەڵکی شاری نەغەدەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
جێگەی ئاماژەیە، ئەم سێ کەسە پێشتر لە هەرێمی کوردستان بوون و دوای گەڕناوەیان بۆ ئێران بە تاوانی لەشفرۆشی و بانگەشەی ” هاورەگەزخوازی” دەستگیرکرابوون.
پێشتر سەرچاوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە میدییایەکی فارسی زمانیان ڕاگەیاندبوو، کە ئەم هەوڵە ڕاستن نییە و ئەو چەند کەسە بۆ کارکردن لە هەرێمی کوردستان بوون .

ئ /

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button