کوردستانگرنگ

پلەکانی گەرما دادەبەزێت

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 23/9/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی یەکشەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروستبونی هەندێک پەڵە هەور لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1 – 2) بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 39

سلێمانی : 36

دهۆک : 37

کەرکوک : 41

هەڵەبجە : 39

زاخۆ : 39

سۆران : 37

حاجی ئۆمەران : 26

گەرمیان : 44

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button