کوردستانگرنگ

بەهۆی بایکۆتەوە هاووڵاتیەک گیانی لەدەستدا

هاوڵاتیەیەکی قەزای شارەزوور توشی ڕووداوێکی هاتوچۆ دەبێت لە‌سه‌ر ڕێگەی سلێمانی زەڕایەن له‌ نزیک گوندی قەرەگۆل و پاش ئەوەی بەبرینداری دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی شەهید ڕوف بەگ لە قەزای شارەزوور به‌هۆی بایكۆت و ئاماده‌ نەبونی پزیشک و پەرستار لە فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە بە ناچاری ئۆتۆمبێلی ئاسایی ڕوانەی نەخۆشخانەی شار له‌ سلێمانی دەکرێت.

ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، ناوی کەیوان محەمەد عەبدولقادرەو پیشەی کرێکار بووە، کە بەهۆی سەختی برینەکەی لە ڕێگا گیانی لە دەستدا.

ئەوە لەکاتێکدایە، لەقەزای سەید سادقیش بەهۆی ئەوەی کارمەندانی تەندروستی و پزیشکان بایکۆتی دەوامیان کردووە، منداڵێکی تەمەن دوو مانگان گیانی لەدەستدا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button