
غازی کەرکووکی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی لە نوسینێکدا دەڵێت کۆنگرەی یەکێتیی بۆ کورد و یەکێتیی نابێت، بۆیە خۆم بۆ سەرکردایەتی کاندید ناکەمەوەو بەشداری ناکەم.
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی رابردووش سەردار هەرکی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی وازهێنانی خۆی لە حزبەکەی راگەیاند.
دەقی نوسینەکەی غازی کەرکوکی:
نزیکی کۆنگرەیەو ماستاو دەستی پێکرد ،
چوار ساڵە لە سوبات وخەڵوەتن ، ئێستا بونە نوسەرو وتار نوس و پارێزەری کوردو یەکێتی ، چوار ساڵە نامەیەکیان ۆڵام نادایەوە ئێستا تەلەفونەکانیان ناوەستێ ، چوار ساڵە هێرش ئەکرێتە سەر یەکێتی نەعامە ئاسا سەریان شاردۆتەوە، چوار ساڵە فەیسبوکەکانیان ژەنگی گرتبو ،ئێستا شێعاراتی یەکێتی وماستاو خەست ئەکەن ، هەندێک وا ئەزانن بە خەبات و ماندو بونی خۆیان بونە سەرکردە ، لەراستێدا جەماعەتی فڵان و بەردەستەو فیتنەی فڵان بون
Facebook Comments Box



